چاوةكانت نيگاى شه‌رميان لێ ده‌بارێ به‌ژنت له گه‌ل ئه‌وينى من چرۆی كرد
نركه‌كانت نه‌واێكى شێتانه‌يان ده‌خسته نێو دارستان
مه‌مكه‌كانت لة مابه‌ينى په‌نجه‌كانم پشكون بة ئاره‌قی قامكم پاراوم كردن
ئامێزم كرد به گوڵدانێك تا له ره‌شه‌با هه‌لنه‌وه‌ری له گه‌ل خاتوو زمهه‌ری
کۆچ نه‌که‌ی، ئاخ، چه وه‌رزێکی ره‌شه‌با بوو............!ره‌شه‌با
عيشوه‌كانت زمانى بێ زمانی يان دهێنا گاڵه‌گاڵ
ده‌ترسم رۆژێک چاوم وێنةكانى ئه‌وينت بفرۆشىێ
وه‌ک ئه‌و وێنه‌گرسه‌قیله وێنه‌ی هه‌موو که‌س هه‌ڵدواسم جگه له وێنه‌ی خۆموو خۆت
له بيرت دێ لة شه‌وێكى ره‌شه‌با.! له بارانه شه‌وێكى توورِه
فرمێسكه كانت تونتر له باران
ده‌رژانه سه‌ر سینگم... ده‌زانى بۆ فرمێسكةكانت تێکه‌ڵ به باران نه‌ده‌بوو........؟
هه‌ر دلۆپێک تاوانیك بوو خنكام لة نێو ده‌رياى ئه‌وينت
منيش بووم بة دڵۆپێک مالئاوايم لة ئه‌وین كرد
باران ترسا لةو شه‌خته‌يه تێكه‌ڵ بة فرمێسكةكانت نه‌ده‌بوو
هه‌ر دڵۆپێک خه‌يانه‌تێك ...! بۆیه خنكام له نێو ده‌ريايى چاوه‌كانت
له دوا شه‌ودا،، بووى به حه‌ڵاڵی مه‌لاكان ده‌ست نۆیژت له كورانى گه‌ره‌ک نه‌ده‌شكا
چاوبه خێڵان چاويان به‌خشيه له‌ره‌ى مه‌مكه‌كانت
وه‌ستای گه‌ره‌ک له فۆتۆی مه‌مكه‌کانت
یه‌که‌م گومه‌زیان بۆ مه‌لاکان خاس كرد
ئێستایش توره‌م له قیره‌ی مه‌زگه‌وته‌کان..!
ئارتین حه‌مدی

Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar