-
هه‌ر که‌س رێگای توندوو تیژی و کوشتن و بڕین بگرێته به‌ر، بۆ هێنانه‌دی ئامانجێک ئه‌وه تێرۆریسته و رێبازه‌که‌ی تێرۆریزمهو کرده‌وه‌که‌ی تێرۆری ناوه.تێرۆر به خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیانه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی وئاسایشی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ژیانی ئاسایی خه‌لک ده‌کا. تێرۆر کردهوێکی نامرۆڤانه‌یه هیچ مانایه‌ک ناهێڵێته‌وه بۆ مرۆڤ بوون و تێرۆریست ئه‌و زاته قیزه‌ونه‌یه هه‌ر کات و ساتیکی پێخۆش بێت ئاسایشی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه شک له‌م وته‌یه بکه‌ین که زۆر بیرمه‌ندی رۆژئاوایی پێیان وابوو هه‌موو مۆسڵمانێک تیروریست نیه به‌لام هه‌موو تێروریستیک مۆسڵمانه واته تێرۆر و مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریست ته‌نیا له دنیای رۆژهه‌ڵاتدا به‌رجسته ده‌بن به‌لام کاره‌ساتی دڵته‌زێنی 22 یوولی له وڵاتی نۆروێژ زیاتر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ده‌رخست که تێرۆریست تایبه‌ت به جوغرافیایه‌کی دیاری کراو نییه‌و هێچ ده‌وڵه‌ت و هێزێک به ته‌واوی که‌ره‌سه‌کانی مۆدێرنی پاراستنه‌وه ناتوانن شه‌ڕی دژه تێرۆر بکه‌ن و، گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان و پێشکه‌وتووترین وڵات له به رانبه‌ر کرده‌وه‌ی تێرۆریستێک تووشی شۆک وه سه‌رسوورمان ده‌بنه‌وه.به‌داخه‌وه تێرۆریزم بووه به رێبازێک بۆ سپاندنی ئایدیۆلۆژیا،یه‌ک لهوبیرۆکانه ئیده‌ی فاشیزمه که دووباره له خۆرئاوا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه ، فاشیزم ونهتهوهگهرایی فاشیستی ئایدیۆلۆژیایه‌کی کۆنزه‌رڤاتیڤه ،دیهه‌وێت به‌ر به شه‌پۆڵی به‌جیهانیبوون بگرێ.ئه‌مرۆ ده‌بینین ئایین و ناسێونالیزم ده‌کرێن به ئایدیۆلۆژیا و له خۆرهه‌لات ئایین و تاقمه سه‌له‌فیه‌کان چه‌قۆیان له مڵی خه‌لک ناوه‌و رۆژ نییه له ژێر فتوا و شه‌ریعه‌تدا تێرۆر‌و تاوان نه‌که‌ن، تا کوو هه‌نوکه‌یش ئه‌و ره‌شه‌کوژییه به‌رده‌وامه وده‌رفه‌ته‌کانی جهانگیری وشۆرشی راگه‌یاندن ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ ئه‌م ڤایرۆسانه ره‌خساندوه له هه‌ر شۆنێک بیانهه‌وێت حوزووریان هه‌یه و هه‌ر ده‌م له شه‌ڕێکی نادیاردا لێمان ده‌کوژن تا ئه‌مرۆیش به‌داخه‌وه هیج هێزیک نه‌یتوانیوه سه‌نگه‌ری تێرۆریست بناسێت ، ونه‌یانتوانیوه بنچینه‌کانی بیرۆکه‌ی تیرۆر که‌م ره‌نگ بکه‌نه‌وه رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌ده‌که‌وێ تێرۆر بووه به فیکروکردارێکی دڕندانه . هه‌ر رۆژ ده‌بیسین و ده‌بینین تێروریست راحه‌ت له ژێر ئه‌و هه‌موو کامێرا‌و پولیس و دامووده‌زگا ئهمنیانهدا ڕه‌د ده‌بێت وه له هه‌ناوی کۆمه‌ڵدا خه‌لکی مه‌ده‌نی ده‌کا به ئامانج..به‌لام ڤایرۆسێکی ترسناکتر له رۆژئاوا سه‌ری هه‌لداوه ئه‌ویش بیرۆکه‌ی فاشیزم و ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌کانه که به سه‌رنجێکی کورت به لا په‌ره‌کانی مێژووی خۆرئاوادا ده‌توانین هه‌ست بکه‌ین تا چ راده‌یه‌ک بیرۆکه‌ی فاشیسته توندره‌وه‌کان رووبه‌رێکی ،فاشیزم له ئورۆپا ریشه‌ی قولی هه‌یه‌و به راحه‌تی لۆژیکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌توانێت زۆر پڕ ره‌نگتر وترسناکتر له جاران سهرههلداتهوه.فاشیزم له‌هه‌ر به‌رگێکی فاشیستی وه‌ک ئایین وئایدۆلۆژیایهکدا به بێ توندوتیژی ناتوانێ بژی و ئه‌مرۆ له ئۆروپا هه‌ست به ته‌وژمی ئه‌و فاشیستانه ده‌که‌ین که ناخوازن کولتووره‌کان و به‌ها ئینسانیه‌کان له په‌نای یه‌کدا بژین و داوای یه‌کڕه‌نگی و یه‌ک ڕهگهرزی ده‌که‌ن.به بۆچوونی ئه‌م توندره‌وانه هاتنی بیانیه‌کان بۆ ئۆرووپا هه‌ره‌شه‌یه له سه‌ر کۆمه‌لگا ئۆرووپاییه‌کان و له سێ ئاستی1ـــ ئاسایش و هێمنیی کۆمه‌ڵگا2ـــ ده‌رفه‌تی کار3ـــ به‌ها کولتورییهکانبه مه‌ترسێ له سه‌ر خۆیانی ده‌زانن وئه‌م توندڕه‌وانه به بیانووی پاراستنی کولتوور‌و بایه‌خه‌کانی رۆژئاوا ده‌بن به هێزێکی کوێر و جگه له هاوڕهنگانی خۆیان نه‌بێت که‌س نابیننوه هیج کو‌لتوور و مێلهتێک به شیاو نازاننبه ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌شنه هێزه‌دا له رۆژئاوا دێموکراسی بووه به چه‌مکێک که باس له یه‌کخستنی جیاوازیه‌کان له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکرات وه مۆدێرندا ده‌کا.ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵات شه‌ڕی مۆدێرنیته و ترادسیۆنه به پێچه‌وانه له رۆژئاوا شه‌ری دێمۆکراسی له گه‌ڵ ناسێۆنالیزمی توندره‌وه که دیهه‌وێت به چه‌کی تێرۆر ده‌رگاکانی ئۆرووپا له سه‌ر باقی میله‌ته‌کان و کولتوررهکانی تر داخات.ئه‌مرۆ ئێمه به چاوی خۆمان بینیمان که تێرۆریست بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له پێشکه‌تووترین وڵاتی دنیادا چنگ ده‌خاته بینی میله‌ته‌که‌ی خۆی تا زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بێت که‌ژیانی مرۆڤایه‌تی زیاتر به‌رو تووندووتیژی ده‌چێ.تێرۆر‌و تێروریزم جۆغرافیا ناناسێت و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه هه‌ر بۆیه هه‌ڵمه‌تێکی گشتی ده‌وێت، بۆیه تێرۆر شه‌رێکی گشتییه وه به‌ره‌ێکی گشتی تری ده‌وێت.
-
سابات وێبلاگێکه که کار و چاڵاکییه‌کانی خۆمی له هه‌موو بواره‌کاندا تێدا بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
mandag 2. april 2012
تێرۆریست جۆغرافیا ناناسێت!
Abonner på:
Legg inn kommentarer (Atom)

Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar