نامێهره‌بانی ئه‌ی دڵ
دنیا هه‌مووی مێهره‌بان نییه!
نامیهره‌بانی ئه‌ی دڵ
دنیا هه‌مووی نامێهره‌بان نییه!
مێهره‌بانی ئه‌ی دڵ
دڕکه‌کانی دوێنێت کرد
به گوڵه‌کانی سه‌ر گۆری
شه‌هیدێکی بێ ئیمان،،
نامێهره‌بانی ئه‌ی دڵ،
جه‌لاده‌کانی دوێنێت کرد به
به‌خشه‌نده‌کانی ئوسکاری حه‌قیقه‌ت،،
مێهره‌بانی ئه‌ی دڵ
سۆزانیه‌کانی دوێنێت کرد به
شه‌ره‌فه‌کانی مێژووی نه‌نوسراو،،
نامێهربانی ئه‌ی عشق،،
دوێنێ به بڵێسه‌ی ئه‌وین
سووتاندمت
تا ئه‌مرو له ئاگری جه‌هه‌نه‌م
نترسێم..
نامێهربانی ئه‌ی مێهربان،
گڕکانێکی بێ کۆتایت..
هیچ زه‌مه‌نێک پیرت ناکا،
هیچ بارانێک ته‌ڕت ناکا ،
گڕکانێکی بێ کوتایی،.
ئه‌ی مێهره‌بان..
ن.ئارتین

Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar