ئه‌مشه‌و به‌هه‌شت ده‌فرۆشم به ماچێک
پر بێت له ترس و شووره‌یی
پر بێت له له‌زه‌ته‌کانی خه‌یال
تف له حۆریه‌کانی به‌هه‌شت ده‌که‌م
پشت له سه‌مای سۆزانیه‌کان
ئامێزم بۆ گوله‌کانی ولاتی باران ده‌که‌مه‌وه
له ژێر چه‌تری ئه‌وین
حه‌رامه‌کان ده‌شکێنم
ده‌ستی دوعا هه‌لنابرم
بۆ ئه‌و زاته‌ی له نێوان کلیسا و مزگه‌وتدا شکێندرا
ئه‌مشه‌و هاتووم حه‌رامه‌کان حه‌لال ده‌که‌م
هیچ شتێ کوفر نییه
دایکان به‌هه‌شتیان ناوێ
ئه‌ی فریشته تۆراوه‌کانی ولاتی من؟
قه‌فس لابه‌ن ،هیچ شۆنێک درگای ناوێ
له جنسی ئاسمان و ده‌ریا بن
من په‌شیمان له دوعاکان
من په‌شیمان له کوشتنی له‌زه‌ته‌کان
سه‌ما بکه‌ن
له حه‌ساری شێخه‌کان
خۆتان حه‌شار مه‌ده‌ن
باران ده‌تان شواته‌وه
زه‌وی ده‌تان لێسێته‌وه
ئاسمان ده‌بێته ساباتێک
بۆ بینینی خه‌وی خرخاڵ
.................................
ئه‌مشه‌و به‌هه‌شت ده‌فرۆشم به ماچێک

Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar