شكمة لة سپيايى چاوه‌كانت،
ئةو سپيايه‌ى گومانيان،
لێ كردمه حه‌قيقه‌ت!
شكمة لة رةشايى چاوه‌كانت،
ئه‌و ره‌شاييه‌ى حه‌قيه‌تيان،
لی كردمه گۆمان!
ئه‌و سپياييه‌ى ئه‌وينى،
تێدا له دايك بوو
ئةو ره‌شاييه‌ى منى تێدا،
ئه‌نفال كرا،
شکمه لة خزه‌ى لێوت،
له سه‌ر لێوم
ئه‌و داخه‌ى بوو به،
به‌سته‌ڵه‌كى هه‌تايى،
شكمه له باخى سينه‌كه‌ت
شكمه له سه‌مای سێوه‌كه‌ت
شكمه له گه‌رمی جێگه‌که‌ت
شكمه له وه‌رزى چنينى،
جووته سێوت له زستانا
شكمه له خێزه‌ی لێوت،
له دواهه‌مين چێژوانا
شكمه له ئاره‌قى له‌پت
لة ئاخرين جامى وێساڵ
شكمه له كڕنۆشى مرۆف
بۆ ئه‌وینی دوگم و به‌تال
هه‌ر شكه هاوده‌مم
حه‌قيقةت ئه‌نفاڵ ده‌كا
هةر گومانه هاوڕازم
شک له حه‌قيقه‌ت ده‌كا
زايه‌ڵه‌یه‌ی هه‌ر حه‌قيقه‌تێک
بة گۆمانێک ده‌ست پێ ده‌كا
له سرته‌ى مالئاوايى
حةقيقةت له گۆمان ده‌خا....؟
به نێوی هه‌ر حةقيه‌تێک،
سه‌دها گومان لة خاچ درا
بة نێوی هه‌ر گومانێك،
سه‌دها حه‌قيقه‌ت داروخا..!
ئه‌وينى من حةقيقی بوو
به تيرى گومانێك روخا
ئةوينى من گومانێ بوو
لة لانه‌ى دڵم لابرا...!
ئةوينێكى بێ نيشتمان
له تۆی هه‌ورا له گۆڕنرا
- ،،،،

Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar