torsdag 28. mars 2013


کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!

چی دەبوو ..خۆدا بم!
تا ڕزگارم دەبوو لە شەری مەرگ و ژیان
ئاسمانم دەکردە نیشتمان و تیشکی هەتاوم دەکردە سنوور
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
ڕزگارم دەبوو لە چەلێحانەی سیاسەت و
هەلواسینی وێنەی سەرۆکە گەرۆکەکان،،

رزگارم دەبوو لە پیاوە سمێل حیزەکانی .... پاشا
لەنۆێژی نیشتمان و کەچەڵ و ژنە لاق سواوەکانی گەرەک
لە قیژەی مندالە فرۆشراوەکانی نیشتمان...
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
خۆم پر دەکرد لە شەهوتی شەیتانی،
بە سەر حەساری بێوەژنەکاندا شۆر شۆر دەباریم
رزگارم دەبوو لە چەقۆی پیاوە شەرەنگێزەکان
لە نامووس و شەرف
پیاوەتی و ژنیەتی
تەلاق و مارەیی
ریش و ئیمام و ....
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
رزگارم دەبوو لە پیاوە خەساوەکانی تەریقەت
لە شەری شەیتان و
ئاڵۆشی ژنە رووتەکان..!
رزگارم دەبوو لە خەونی رەنگین و ترسی خنکان لە نێو خەیاڵ
لە کرینی چەترو و مەگیرانی بە هەناری سەر سینەت...
کفر ناکەم لێم زیز مەبە!
رزگارم دەبوو لە روانینی خەونی شاعێرە دووگیانەکان و سەرۆکە سک پڕەکان
لە ئالا و پەرۆ پەرستی فاشیستە بێ کلپەکانی تورک و فا...،ع ...!
رزگارم دەبوو لە ئەو گەمژانەی
بێ ناسنامە دەتوانن بژین
بی نیشتمان دەتوانن برۆن...!
مخابن،بێ خۆدا ناتوانن ....!!!
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!!

دێکارت ئاسا، لە خۆم دەروانم...دەڕوانم ...!
بەلام هێشتا خۆم نادۆزمەوە...
لە نێو سنوری خۆمدا، ئەی یار...
!!

lørdag 1. september 2012

!!کفر ناکەم خۆت زیز مەکە


چی دەبوو ..خۆدا بم!
تا ڕزگارم دەبوو لە شەری مەرگ و ژیان
ئاسمانم دەکردە نیشتمان و تیشکی هەتاوم دەکردە سنوور
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
ڕزگارم دەبوو لە چەلێحانەی سیاسەت
هەلواسینی وێنەی شەهیدان
 لە خۆ شۆردن و ریش تاشین...
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
رزگارم دەبوو لە پیاوە سمێل حیزەکانی برایم پاشا
نۆێژی نیشتمان و لە کەچەڵ و ژنە لاق سواوەکان
 لە مندالە فرۆشراوەکانی نیشتمان...
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
خۆم پر دەکرد لە شەهوت...
 بە سەر حەساری بێوەژنەکاندا شۆر شۆر دەباریم
رزگارم دەبوو لە چەقۆی پیاوە شەرەنگێزەکان
لە نامووس و شەرف
پیاوەتی و ژنیەتی
تەلاق و مارەیی
ریش و ئیمام و ....
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!
رزگارم دەبوو لە پیاوە خەساوەکانی تەریقەت
لە شەری شەیتان
ئاڵۆشی ژنە رووتەکان..!
رزگارم دەبوو لە خەونی رەنگین و ترسی خنکان لە نیو خەیالدا
ڕزگارم دەبوو لە کرینی چەترو و مەگیرانی بە هەناری سەر سینەت...
کفر ناکەم لێم زیز مەبە!
رزگارم دەبوو لە روانینی خەونی شاعێرە دووگیانەکان
سەرۆکە سک پڕەکان..
چی دەبوو خۆدا بم ..
کفر ناکەم چەقۆ تیژ مەکە!
ڕزگارم دەبوو


لە ئالا و پەرۆ پەرستی فاشیستە بێ کلپەکانی سوور و سات...
رزگارم دەبوو لە ئەو گەمژانەی
بێ ناسنامە دەتوانن بژین
بی نیشتمان دەتوانن برۆن...!
بەلام ،بێ خۆدا ناتوانن بژین!!!
کفر ناکەم خۆت زیز مەکە!!


mandag 16. juli 2012



کۆنسێرتی مۆزیک و گۆرانی له‌ شاری درامن ..به‌شداری کردنم وه‌ک ژنیاری شمشال و مقام ،گۆرانی...زیاتر له‌ 13 ولات به‌شداریان تێدا کرد.







کۆنسێرتی مۆزیک و گۆرانی له‌ شاری درامن ..به‌شداری کردنم وه‌ک ژنیاری شمشال و مقام ،گۆرانی...زیاتر له‌ 13 ولات به‌شداریان تێدا کرد.






چه‌ن گه‌مژه‌ن گه‌مژه‌کان،،،

له‌ تاریکی به‌ جلی ره‌شه‌وه‌ بۆ سێبه‌ری یه‌زدان ده‌گه‌ڕن....!

کۆفر ناکه‌م،بێ تاقه‌تم،

چیت ده‌وێ ئه‌ی خالقی تاریکی.،،!
خۆدای من ئازادیه‌...،ئازادی...!